پایتەخت

ئێران نزیكه له‌ ڕاگه‌یاندن و ئاشكراكردنی ناوی جێنشینی خامنه‌یی

ئێران نزیكه له‌ ڕاگه‌یاندن و ئاشكراكردنی ناوی جێنشینی خامنه‌یی
کورتە

لە کاتێکدا ئێران لە دیاریکردنی جێنشینی خامنەیی نزیک دەبێتەوە، ئیسرائیل هەڕەشەی کوشتنی هەر کەسێک دەکات کە شوێنی خامنەیی دەگرێتەوە.

له‌ ئێران كۆده‌نگییه‌ك بۆ شوێنگره‌وه‌ی خامنه‌یی دروستبووه‌، هه‌روه‌ها هاوڕایی نیشاندراوه‌ تا له‌ ماوه‌یه‌كی نزیك ڕابه‌ری نوێ به‌ جیهان بناسێندرێت و له‌ به‌رامبه‌ردا ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆركردنی ده‌كات.

ئه‌مڕۆ پێگه‌ی هه‌واڵی 'الحدث' بڵاویكرده‌وه‌، مەجلیسی کارناسانی ئێران كه‌ له‌ توانایدا هه‌یه‌ ڕابه‌ری نوێ دیاری بكات، كۆده‌نگی گه‌لی ئێرانیان له‌سه‌ر هەڵبژاردنی جێنشینی ڕابه‌ری كۆچكردوو په‌سه‌ند كردووه‌ و گه‌یشتوونه‌ته‌ ڕێككه‌وتن. هه‌روه‌ها، پێگه‌ هه‌واڵییه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌ بوونی ژماره‌یه‌ك به‌ربه‌ستی گه‌وره‌ی به‌رده‌م پرۆسه‌كه‌دا داوه‌.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌، ئاژانسی هه‌واڵی میهر و ژماره‌یه‌ك میدیای دیكه‌ی ئێران، ئاماژه‌ به‌ بوونی ناكۆكی و گرفت له‌نێو مەجلیسی کارناسانی ئێران ده‌كه‌ن. ناكۆكییه‌كه‌یان په‌یوه‌ندی به‌ شێوازی ڕاگه‌یاندنی ڕابه‌ری نوێ هه‌یه‌.

جێی باسه‌، ئه‌مریكا و ئیسرائیل دانانی ڕابه‌ری نوێ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌. سوپای ئیسرائیل له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی هه‌ڕه‌شه‌ ئامێز ده‌ڵێت: "بەدوای هەر کەسێک دەگەڕێن، کە بیەوێت جێنشینی ڕابه‌ری ئێران دیاری بکات. بێ دوو دڵی ڕابه‌ری نوێ و هه‌ر كه‌سێكی دیكه‌ كه‌ هه‌وڵی سه‌رسخستنی پرۆسه‌كه‌ ده‌دات، ده‌كوژین."

هه‌روه‌ها دوێنێ حوسێن موزەفەری، یەکێک لە ئه‌ندامانی مەجلیسی کارناسانی ئێران باسی له‌وه‌ كرد، له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری داهاتوو یه‌كه‌م دانیشتن بۆ دیاریكردنی ڕابه‌ری نوێی ئێران به‌رێوه‌ده‌چێت.

08 ئازار 2026 12:09
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026