پزیشكیان: ته‌سلیم نابین
مه‌سعوود پزیشكیان، سه‌رۆككۆماری ئێران جەختی لە کۆڵنەدانی وڵاتەکەی کردەوە و دەڵێت، لە هەر وڵاتێکەوە هێرش بکرێتە سەریان، بە توندی وەڵامیان دەدەنەوە
دوای 9 ڕۆژ له جه‌نگ و ماڵوێرانی سه‌رۆككۆماری ئێران، له‌باره‌ی وره و ئیراده‌ی وڵاته‌كه‌یه‌وه ده‌ڵێت: ئێران ڕاده‌ست نابێت و له هێرش و به‌رگری به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ مه‌سعوود پزیشكیان، سه‌رۆككۆماری ئێران ڕایگه‌یاند، كێشه‌مان له‌گه‌ڵ هیچ وڵاتێك نییه و ناشمانه‌وێت كێشه دروست بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له خاكی هه‌ر وڵاتێكه‌وه هێرش بكرێته سه‌ر ئێران، ئێمه به تووندی وه‌ڵامییان ده‌ده‌ینه‌وه.
پزیشكیان ئاشكرای كردووه، ئه‌مریكا و ئیسرائیل ده‌یانه‌وێت ناكۆكی له‌نێوان ئێران و وڵاتانێ دراوسێی دروست بكه‌ن، تا له‌گه‌ڵییان بچینه جه‌نگه‌وه. ئێران باوه‌ڕی وایه، ته‌واوی وڵاتانی دراوسێ برا و هاوڕێی ئه‌ون.
له كۆتاییدا گوتی: هه‌رگیز ئێران خۆی ڕاده‌ست ناكات، خه‌ونی دوژمنان له‌ناو ده‌بات.