کریستیانۆ و جۆرجینا لە ترسی هێرشەکانی ئێران سعودییەیان جێهێشت
کریستیانۆ رۆناڵدۆ و جۆرجینای خێزانی، بە فڕۆکەیەکی تایبەت کە نرخەکەی 61 ملیۆن پاوەندە، سعودییە جێدەهێڵن و دەچنە ئیسپانیا.
لەگەڵ پەرەسەندنی شەڕ و گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە ڕێگەی فڕۆکە تایبەتەکەیەوە سعودییەی جێهێشت.
ئەمڕۆ سێشەممە، ڕۆژنامەی زە سەنی بەڕیتانی بڵاویکردەوە، فڕۆکە 61 ملیۆن پاوەندییەکەی یاریزانی پرتووگالی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، لە دوێنێ شەوەوە لە ڕێگەی باڵیۆزخانەی ئەمریکاوە شاری ریازی سعودییەی جێهێشتووە و لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا نیشتووەتەوە.
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی تەمەن 41 ساڵان، بۆ یانەی ئەل نەسر یاری دەکات و لە پایتەختی سعودییە لەگەڵ جۆرجینای خێزانی دەژیا؛ خاوەنی 5 منداڵە، بەڵام ئاشکرا نەبووە منداڵەکانی لەگەڵ خۆی بردووە یان نا.
لە کاتێکدا ئاسمانی ناوچەکە بەهۆی جەنگی نێوان و ئێران و ئیسرائیل بە ڕووی گەشتە بازرگانییەکاندا داخراوە، بەڵام لەبەر ئەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ خاوەنی فرۆکەیەکی تایبەتە، توانیوییەتی لە ناوچەکە بڕوات.
ئەمە لە کاتێکدایە، لە دوێنێ شەوەوە میدیاکانی ئیران بە ئامانجگرتنی بارەگا دیپلۆماتکارەکانی ئەمریکایان لە سعودییە ڕاگەیاندووە، هاوکات هەر دوێنێ کۆمپانیای نەوتی ئارامکۆ لە وڵاتەکە، کە بە یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیای بەرهەمهێنانی نەوتی جیهان دادەندرێت، هێرشی کرایە سەر و سەدان کارمەند کۆمپانیایەکەیان جێ هێشت.