پایتەخت

حکومەتەکەی سوودانی گەندەڵە و لە ڕووی ئابورییەوە داڕماوە

حکومەتەکەی سوودانی گەندەڵە و لە ڕووی ئابورییەوە داڕماوە
سوودانی
کورتە

هاوپەیمانیی بەدەیل ڕەخنەی تووند لە حکومەتی سوودانی دەگرێت و بە گەندەڵ ناوی دەبات

حکومەتەکەی سوودانی گەندەڵە و لە ڕووی ئابورییەوە داڕماوە

هاوپەیمانی بەدیل ڕەخنەی تووند لە حکومەتەکەی سوودانی دەگرێت و بە گەندەڵ و لەدەستدانی ئاڕاستە تۆمەتباری دەکات.

عودەی عەجمان، سەرکردە لە هاوپەیمانی بەدیل لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنی ڕایگەیاند، حکومەتی سوودانی بە شێوەیەکی ناڕوون و بێ تێروانین مامەڵە لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی دەکات، گەندەڵی لە حکومەتەکەیدا هەیە، ئاراستەکانی لەدەستداوە و لە ڕووی ئابورییەوە داڕماوە.

سەبارەت بە دیاریکردنی سەرۆکوەزیرەکانی عێراق، هاوپەیمانییەکە ئەم پڕۆسەیەی بە فاکتەری دەرەکی لە ساڵی 2003ـەوە بەستەوە، کە چۆن کاریگەرییان هەیە لە دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی عێراق.

لە درێژەی چاوپێکەوتنەکەیدا ناوبراو جەختی کردەوە، نابێت ڕۆڵی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی لە عێراق بە نەرێنی سەیر بکرێت، کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی یارمەتیدەر دەبێت بۆ چارەسەرکردنی زۆرێک لە کێشەکانی عێراق، چونکە کێشەی مووچە و پڕۆژە بوونیان هەیە.

 جێی باسە، هاوپەیمانیی بەدیلی ئینتیخابی نوێیە و بۆ یەکەمجار ئەمساڵ بەژداریی لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دەکات و لە چەندین حیزبی سیاسی و کەسایەتی پێکدێت.

15 تەمموز 2025 06:53 34
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025