فڕۆكه‌خانه‌كانی كوردستان ڕێگه له هاورده‌كردنی زێر و مۆبایل ده‌گرن
به بریاری ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق، له‌مه‌ودوا هاورده‌كردنی زێڕ و مۆبایل له فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی قه‌ده‌قه‌یه
وا بڕیاره، چیتر له فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولیر و سلێمانی، زێڕ، مۆبایل و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ی هاوشێوه هاورده نه‌كرێت.
ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق ڕایگه‌یاند، له فڕۆكه‌خانه‌كانی كوردستان بنكه‌ی پشكنین و جۆری حكومه‌تی عێراق بۆ سه‌یركردنی زێر، مۆبایل و ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كانی دیكه بوونی نییه، بۆیه ناتوانین مۆری تایبه‌تی خۆمان له زێره‌كان بده‌ین.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، به‌م هۆكارانه‌ی ڕوونكرایه‌وه داوا له ته‌واوی كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی كراوه چیتر زێر و مۆبایل، هه‌روه‌ها ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی كوردستان نه‌گوازنه‌وه.
به‌پێی نووسراوێك كه ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق ئاڕاسته‌ی كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی كردووه، ئه‌و بابه‌تانه‌ی هاورده‌كردنیان قه‌ده‌غه كراوه په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه ناتواندرێت 'مۆڵەتی فەرمی دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندنی عێراق'ی لێ بدرێت.