پایتەخت

هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتیی ئەترووش

هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتیی ئەترووش
شوێنی ڕووداوەکە
کورتە

بەم بەیانییە لە قەزای شێخانی پارێزگای دهۆک هێرش کرایە سەر کێڵگەیەکی نەوت

هێرشکرایە سەر کێڵگەیەکی نەوت لە دهۆک

بەم بەیانییە هێرش کرایە سەر کێڵگەیەکی نەوت لە سنووری پارێزگای دهۆک و دووکەڵێکی زۆر لە شوێنی ڕووداوەکە بەرزبووەتەوە.

ڕووداوەکە بە دیاریکراوی کاتژمێر 7:00 ڕوویداوە و لە کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ، کە دەکەوێتە گوندی ملبرکێی ناحیەی چەمانکێ سنووری پارێزگای دهۆک، لەوێ کۆمپانیای نەوتی HKNـی ئەمریکی کار دەکات، بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی کۆمپانیایەکە، هێرشەکە زیانی گیانی لێ نەکەوتووتەوە، تەنیا زیانی ماددی هەبووە و تا ئێستاش ئاشکرا نەبووە کە بەچی هێرشەکە ئەنجامدراوە، بەڵام گوومان دەکرێت هێرشێکی درۆنی بووبێت.
لە ئێستادا کارکردن لە کێڵگەکە راگیراوە، بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بکەن و دڵنیا ببنەوە لە سەلامەتی کارمەندەکانیان.

جێی باسە هەر دوێنێ كاتژمێر 8:20 و 8:25 لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرش كرایە سەر كێڵگەی نەوتی خۆرمەڵە لە پارێزگای هەولێر، هێرشەکە هیچ زیانێكی گیانیی نەبوو و تەنیا زیانی بە بۆرییەکانی ئاوی وێستگەکە گەیاندبوو.

 

14 تەمموز 2025 20:24
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025