هاووڵاتییه‌ك به تۆمه‌تی دزینی ئاڵتوونی پووره‌كه‌ی ده‌ستگیركرا
كه‌سێك ده‌چێته سه‌ر ماڵی پووره‌كه‌ی، ده‌یبه‌ستێته‌وه و برینداری ده‌كات، دواتر ته‌واوی ئاڵتوونه‌كانی ده‌دزێت
پۆلیسی سلێمانی ده‌ستگیركردنی هاووڵاتییه‌كی له چه‌مچه‌ماڵ به تۆمه‌تی دزینی ئاڵتوونی پووره به ساڵاچووه‌كه‌ی و برینداركردنی ڕاگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه، مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵی تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووه، کە هەڵیکوتاوه‌ته سەر ماڵی پوری و دوای ئازاردان و ئەشکەنجەدانێکی زۆر و بریندار کردنی، ئاڵتونەکانی دزیوه و هه‌ڵهاتووه.
له بڵاوكراوه‌كه نووسراوه، دوای ئاگادارکردنەوەی لە ڕووداوه‌كه، کە ئێوارەی دوێنێ سێشەممە لە ناحیەی شۆڕشی سەر بەقەزای چەمچەماڵ ڕوویدا بوو، تۆمەتبارێکی دەمامکدار هەڵیکوتابووە سەر ماڵی ژنێکی بەساڵاچوو کە بەتەنها دەژیا، دوای ئەوەی تۆمەتبار ژنەکە دەبەستێتەوە و ئازار و ئەشکەنجەیەکی زۆری دەدات تا لە هۆش خۆی دەچێت، دواتر ئاڵتوونەکانی دەدزێت و هەڵدێت. دەستبەجێ بڕیاری دادوەر بۆ ڕووداوەکە وەرگیرا و هێزەکانیان لێکۆڵینەوە و بەدواداچونیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه دراوه، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە دەستگیربکرێت، ده‌ست به‌سه‌ر ئاڵتوونه دزراوه‌كه‌شدا بگیرێت. تۆمەتبار ناوی (ش، ع، ح) لەدایکبووی (1987)ە. لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووه، کە خوشکەزای سکاڵاکارە.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه، تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.