فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی توركی كه‌وته خواره‌وه
فڕۆكه‌وانێكی توركیا له ئه‌نجامی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا
فڕۆکەیەکی جەنگی ئێف 16ی تورکیا دوای پچڕانی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هێڵی پەیوەندی ڕادیۆیی و بەدواداچوون ده‌كه‌وێته خواره‌وه و فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا بڵاویكرده‌وه، به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به دیاریكراوی له كاتژمێر 12:56 خوله‌ك فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی جۆری ئێف 16، له فەرماندەیی بنکەی سەرەکی 9 لە بالیکەسیرەوە هەڵفڕی، دواتر دیار نه‌ما. لە ئەنجامی ئۆپه‌راسیۆنی گەڕان و به‌دواداچوون بۆمان ده‌ركه‌وت فڕۆکەکە کەوتووەتە خوارەوە، و پاشماوەی فڕۆکەکەش دۆزرایەوە.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه، فڕۆكه‌وانه‌كه گیانی له‌ده‌ست داوه.
له بڵاوكراوه‌كه نووسراوه، له‌ئێستادا تیمی لێكۆڵینه‌وه ده‌ستییان به به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه كردووه بۆئه‌وه‌ی هۆكاری سه‌ره‌كی ڕووداوه‌كه ئاشكرا بكرێت.