ئه‌مریكا گه‌وره‌ترین بنكه‌ی خۆی له سووریا چۆڵكرد
له به‌یانییه‌وه ده‌یان ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی گه‌وره‌ترین بنكه‌ی ئه‌مریكایان له سوریا جێهێشتووه
هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ستییان كرد به كشانه‌وه له یه‌كێك له گه‌وره‌ترین بنكه‌كان له خاكی سووریا.
ئه‌مڕۆ ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، له به‌یانییه‌وه هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ستییان كردووه به چۆڵكردنی بنكه‌ی قه‌سره‌ك له پارێزگای حه‌سه‌كه. به ده‌یان ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیییه‌وه، به‌ره‌و قامشلۆ ڕۆیشتوون.
جێی باسه، تائێستا ئه‌مریكا و حكومه‌تی سوریا به‌فه‌رمی هیچ لێدوان و ڕاگه‌یاندراوێكییان له‌وباره‌یه‌وه نییه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له 21ی ئه‌م مانگه 100 ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگری سه‌ربازی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بنكه‌ی 'قه‌سره‌ك'یان به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان جێهێشت.