شه‌پۆلێكی باران و سه‌رما كوردستان ده‌گرێته‌وه
به‌فر و باران و سه‌رمایه‌كی به‌هێز هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه
كه‌شناسی كه‌شی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكرده‌وه. هه‌روه‌ها، كه‌شناسان پێشبینی شه‌پۆلێكی به‌هێزی باران بارین و گه‌یشتنی سه‌رمایه‌كی سه‌خت و تووند ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ کەشی ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکور و باکوری ڕۆژهەڵات، هەندێك کات هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی کەمێک نمە باران. هه‌رچی پله‌كانی گه‌رمایه، به‌راورد به دوێنێ کەمێک بەرز دەبێتەوە.
كه‌شناسی پێشبینی ده‌كات، سبه‌ی دووشه‌ممه ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور بێت، لە ناوچە شاخاوییەکان و شاخاوییە سنورییەکانی باکوری ڕۆژهەڵات هەندێ کات هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران. هه‌روه‌ها، پلەکانی گەرما به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ بە (1-2) پله نزم دەبێتەوە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌مڕۆ ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند، سبه‌ی دووشه‌ممه کاریگەری ئەو بارستە هەوا گەرمەی لەسەر ناوچەکەیە لاواز ده‌بێت. هه‌روه‌ها، کاریگەری بارستە هەوایەکی ساردی دەریای ناوەراست بۆ ناوچەکانمان دەست پێدەکات و پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ 2 تا 3 پلە نزمدەبنەوە، لەگەڵ ئەگەری ناجێگیرییەکی لاواز لەسەر ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای سلێمانی و چالاکبوونی هەورە بروسکە و تاوە بارانی لاواز لە هەندێك کاتدا.
ئه‌و شاره‌زای كه‌شناسییه ئاشكرای كردووه، له ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه کاریگەری ئەو بارستە هەوایە زیاتر دەردەکەوێت. پلەکانی گەرما نزم ده‌بنه‌وه، هه‌وره‌ها لەکاتەکانی نێوان نیوەرۆ بۆ شەو ئاسمان بۆ نیمچە هەور ده‌گۆڕێت. لەناوچە شاخاوۆیەکانی سنووری پارێزگای دهۆک و هەولێر و ئیدارەی سۆران و راپەرین لە هەندێ کات و شوێندا پێشبینی ڕوودانی دروستبوونی تاوە باران و هەورە بروسکەی کورت ده‌كه‌ین.
چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، هه‌ڤاڵ سه‌دیق گه‌ڵۆزی، شاره‌زای كه‌شناسی پێشبینی كردووه، له ناوه‌راستی هه‌فته‌ی داهاتوو شه‌پۆلێكی به‌هێزی به‌فر و باران هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه. هه‌روه‌ها، لە سەرەتای مانگی 3 شەپۆلێکی زۆر باشی بارانبارین تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوه.