هاووڵاتییان لەبارەی پڕکردنەوی پسوولەی خۆراک ئاگادار دەکرێنەوە

هاووڵاتییان ئاگادار دهكرێنهوه و داوا دهكرێت به زووترین كات فۆڕمی پسوولهی خۆراك پڕ بكهنهوه
لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی کۆتایی هاتنی پڕکردنەوەی پسوولەی خۆراک، ئاگاداریی هاووڵاتییان دەکرێتەوە تا زووە ناوی خۆیان تۆمار بکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر ڕایگەیاند، پەلە بکەن تەنیا دوو هەفتە ماوە بۆ بەئەلیکتڕۆنیکردنی پسوولەی خۆراک، بۆ ئەوەی بێبەش نەبن لە بەشە ئازووقەی مانگانە، هەرچی زووە ناوی خۆتان تۆماربکەن لە ئەپڵیکەیشنی پسوولەی خۆراک.
جێی باسە، 10 ڕۆژ لەمەوبەر، بەهەماهەنگی نێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فەرمانگەی پلاندانان و بەدواداچوونی بەغدا بڕیار درا بە درێژکردنەوەی ماوەی نوێ کردنەوەی پسوولەی خۆراک بە شێوازی ئەلیکترۆنی 1ـی مانگی 8ـی ئەمساڵ.