داعش په‌یامێكی ئاگرین بۆ ئه‌حمه‌د شه‌رع ده‌نێرێت
داعش داوای كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری بۆ كۆتایی هێنان به حكومڕانی 'شه‌رع' له خه‌ڵك ده‌كات
گوته‌بێژی داعش له تۆمارێكی ده‌نگیدا هه‌ره‌شه‌ی توند له سه‌رۆكی سووریای نوێ ده‌كات، هۆشداری پێده‌دات و داوا ده‌كات، چیتر سیاسه‌تی ئه‌مریكا و ئیسرائیل جێبه‌جێ نه‌كات.
ئه‌بو حەزیفەی ئەنساری، گوتەبێژی ڕێکخراوی داعش ڕایگه‌یاند، ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی ئۆپۆزسیۆنی سووریا له‌ژێر فه‌رمانی ئه‌حمه‌د شه‌رع بۆ ڕووخانی به‌شار ئه‌سه‌د ئه‌نجامی دا، ته‌نیا شانۆیه‌كی توركی بوو كه ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ی ئه‌مریكا بوو. ئه‌وه‌ی ئێستاش ده‌گوزه‌رێت، ته‌سلیم بوونی سووریای نوێیه به ئه‌مریكا و ئیسرائیل و وڵاتانی ڕۆژئاوا.
گوته‌بێژی داعش ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دیموكراسی و ده‌ستووری حكومه‌تی سووریای نوێ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه. ئه‌وه‌ی هه‌یه، دووباره له‌دایكبوونه‌وه‌ی سته‌مكار و دیكتاتۆرێكی نوێیه له سووریا، ده‌بێت هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه ڕێگری له دروستبوونه‌وه‌ی بكه‌ین.
به‌رپرسه‌كه‌ی داعش به زمانێكی هه‌ره‌شه‌وه به شه‌رعی گوت: چاره‌نووسی تۆش هه‌ر وه‌كو به‌شار ئه‌سه‌د ده‌بێت. هه‌روه‌ها ئه‌بو حەزیفەی ئەنساری داوای كرد، خه‌ڵكی شام خۆتان كۆبكه‌نه‌وه تا به‌یه‌كه‌وه دژی شه‌رع بجه‌نگین.