داعش دوو کارمەندی وەزارەتی بەرگریی سووریای كوشت
داعش له ناوخۆی سووریا ده‌ستی به جووڵه كردووه
دوای كشانه‌وه‌ی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، ڕێكخراوی داعش له‌ڕێی شانه نوستووه‌كانییه‌وه هێرشی كرده سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگریی سووریا و چه‌ند ئامانجێكی دیكه.
ئه‌مڕۆ ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌ڕێی میدیا فه‌رمییه‌كانی خۆیه‌وه ڕایگه‌یاند، سووپای سووریایان له پارێزگای ڕه‌ققه به ئامانج گرتووه، توانیویانه كۆتایی به ژیانی دوو سه‌ربازی سووپا بهێنن. هه‌روه‌ها ئه‌و ڕێكخراوه درووشمی 'قۆناغی نوێی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان'ی له‌پێناو زیادبوونی ڕێژه‌ی هێرشه چه‌كدارییه‌كان له ناوخۆی سووریا به‌رز كردووه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه، به‌پێی بڵاوكراوه‌یه‌كی ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ؛ ئێواره‌ی دوێنێ شه‌ممه پێگەیەکی فیرقەی 42ی سوپای سووریا له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش كاروه‌ته ئامانج و ده‌ستڕێژی گولله‌ی لێكراوه.
له‌دوای ڕووداوه‌كانی ڕۆژئاڤای كوردستان و هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و به‌ندینخانانه‌ی سه‌تان ئه‌ندامی داعشی له‌خۆگرتبوو، ئه‌ندامانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش ئه‌مه‌یان به فرسه‌ت زانیوه و دووباره ده‌ستییان به جوڵه كردووه‌ته‌وه.