باندێكی دزینی ماتۆڕسكیل ده‌ستگیركران
لە کەرکووک، سێ کەس تەوانیانە 22 ماتۆڕسكیل بدزن و لەلایەن فەرماندەی گشتی پۆلیسی کەرکووک دەستگیرکران.
له سنووری پارێزگاری كه‌ركووک، باندێكی دزی به تۆمه‌تی دزینی 22 ماتۆڕسكیل ده‌ستگیركران.
پۆلیسی پارێزگای كه‌ركووک بڵاویكرده‌وه، له پرۆسه‌یه‌كی باش و سه‌ركه‌وتوودا توانیمان له گه‌ره‌كی ڕه‌حیماوای كه‌ركووک، باندێك به‌هۆی دزینی 22 ماتۆڕسكیله‌وه ده‌ستگیربكه‌ین. پرۆسه‌كه له‌ژێر چاودێری و سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی فەرماندەی گشتی پۆلیسی کەرکووک و بەشی دژە تاوانی ڕەحیماوا به‌رێوه‌چوو.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه، ئه‌ندامانی ئه‌و بانده دانیان به تاوانه‌كه‌یانناوه، ددانپێدانانه‌كه‌ش تۆماركراوه. له‌ئێستاشدا تۆمه‌تباران بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.