گه‌وره‌ترین كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری ئه‌مریكا بیندرا
دۆخه‌كه ئاڵۆزه و هێرشكردنه سه‌ر ئێران له ئان و ساتدایه
پێشبینی یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین پێكدادانه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌م سه‌ده‌یه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌كرێت، ئه‌مریكا گه‌وره‌ترین كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری خۆی گواسته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز بڵاویكرده‌وه، بەرپرسانی پنتاگۆن کاردەکەن بۆ گواستنەوەی چه‌كی زیاتری پاراستنی بەرگری ئاسمانی و هێزی فراوانی سه‌ربازی له‌پێناو پاراستنی بنکەکانی ئەمریکا له رۆژهه‌ڵاتی ناوین، لە پێشبینی هه‌ر ئەگەرێكی هێرشی ئه‌مریكا بۆ سەر ئێران.
نیویۆرك تایمز ئاشكرای كردووه، گەورەترین کەشتیی فڕۆکە هەڵگری جیهان بە ناوی USS Gerald R. Ford به‌ره‌و دەریای ناوەڕاست به‌ڕیكه‌وتووه و بیندراوه، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هێزی سه‌ربازی زیاتر به فه‌رمانی تره‌مپ بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران كۆكراوه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و رۆژنامه‌یه، سەدان سەربازی ئه‌مریكی له بنكه‌یه‌كی ئاسمانی قەتەرەوە گواستراونەتەوە، هەروەها بنکە سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا لە بەحرەین چۆڵكراوه. ئه‌م هه‌وڵ و جوڵه نوێیانه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن، جه‌نگێكی فراوانی ناوچه‌یی له داهاتووییه‌كی نزیك ڕووده‌دات.