ڕۆیته‌رز: ئه‌مریكا ڕژێمی تاران ده‌گۆڕێت
ئه‌مریكا بێ هیوا بووه له هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان، به‌ره‌و 'بژارده‌ی سه‌ربازی' هه‌نگاو ده‌نێت.
ئاژانسێكی جیهانی له زاری به‌رپرسانی ئه‌مریكاوه ئاشكرای ده‌كات، واشنتن پلانی گۆڕینی ڕژێمی ئێرانی داڕشتووه، ئێستا به ته‌واوی تاوتوێی بژارده‌ی سه‌ربازی ده‌كات.
ئه‌مڕۆ ئاژانسی ڕۆیته‌رز له زاری ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه، پلانی سەربازیی ئەمریکا بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران گەیشتووەتە قۆناغێکی پێشکەوتوو، بژاردەکان بریتین لە لێدانی ئامانجدار بۆ گۆڕینی ڕژێمی تاران.
ئه‌و به‌رپرسانه ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه، هه‌موو شتێك ئاماده‌یه و ته‌نیا ئه‌وه ماوه، سەرۆک ترەمپ فه‌رمان ده‌ربكات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، هه‌ڵبژارده‌ی بژارده‌ی سه‌ربازی له‌لایه‌ن ئه‌مریكا وه‌ك دواهه‌مین هه‌وڵ ده‌بیندرێت، چونكه ڕاسته‌وخۆ ئاماژه‌یه بۆ شكستی كۆبوونه‌وه دیپلۆماسی و دانوستانه‌كانی نێوان تاران و واشنتن.