كۆنگرێسی ئه‌مریكا نایه‌وێت تره‌مپ هێرش بكاته سه‌ر ئێران
دۆخه‌كه گۆڕا و كۆنگرێس ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئێران له تره‌مپ وه‌ربگرێته‌وه
له پێشهاتێكی نوێ‌دا كۆنگرێسی ئه‌مریكا به‌نیازه به یاسا ده‌سه‌ڵاته‌كانی دۆناڵد تره‌مپ له پرسی هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئێران كه‌مبكاته‌وه.
ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، ڕەنگە سه‌ره‌تای هەفتەی داهاتوو، کۆنگرێسی ئەمەریکا دەنگ لەسەر پڕۆژه یاسایه‌ك بۆ ڕێگری‌کردن لە هێرشکردنە سەر ئێران بدات. ئامانجی پڕۆژه یاساكه ئه‌وه‌یه دۆناڵد ترەمپ بەبێ ڕەزامەندی یاسادانەرانی وڵاته‌كه‌ی، بریاری هێرشی سه‌ربازی له دژی ئێران نه‌دات.
له بڵاوكراوه‌كه‌ی ڕۆیته‌رز نووسراوه، سوپای ئەمریکا خۆی بۆ ململانێیەکی مەترسیدار لەگەڵ ئێران ئامادە دەکات، ته‌نیا له ئەگەری سه‌ركه‌وتنی هەوڵە دیپلۆماسییەکان و دانوستان ئه‌م ململانێیه ترسناكه ناوچه‌ییه ڕوونادات.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی ڕۆیته‌رز، چه‌ندین جار ئەندامانی کۆنگرێسی ئه‌مریكا، هه‌وڵی ده‌ركردنی بڕیارنامه و پڕۆژه یاسایه‌كییان بۆ ڕیگری كردن له تره‌مپ داوه. ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی كۆنگرێس له كۆمارییه‌كان و دیموكراته‌كان پێكهاتوون، ده‌یانه‌وێت تره‌مپ هه‌ر ڕێوشوێنێكی سه‌ربازی دژی حكومه‌ته‌كانی جیهان ده‌گرێته‌به‌ر له‌ژێر چاودێری و مۆڵه‌تی كۆنگرێس دا بێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ماوه‌ی نزیكه‌ی مانگێكه سوپای ئه‌مریكا خه‌ریكی ئاماده‌كاری ته‌واوه بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران. هه‌روه‌ها سوپا كۆتایی به ئاماده‌كارییه‌كانی هێناوه و به ڕاشكاوی به تره‌مپی ڕاگه‌یاندووه، ئاماده‌ن بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران.