تره‌مپ: من ئه‌حمه‌د شه‌رعم كرده سه‌رۆكی سووریا
تره‌مپ په‌یامی بۆ ئێران هه‌یه و بۆچوونی خۆیشی له‌سه‌ر ئه‌حمه‌د شه‌رع ئاشكرا ده‌كات
تره‌مپ له دواییم ده‌ركه‌وتنی بۆچوونی خۆی له‌باره‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رع ئاشكرا كرد. هه‌روه‌ها په‌یامێكیشی ئاڕاسته‌ی تاران كرد.
ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له كۆشكی سپی ڕایگه‌یاند، پێموایه ئه‌حمه‌د شه‌رع كاری زۆر نایاب ده‌كات، مامه‌ڵه و كرداره‌كانی به‌رامبه‌ر به كورده‌كان زۆر باشه. خۆم شه‌رعم كرده سه‌رۆكی سووریا و له‌و به‌رپرسیاره‌تییه جێگیرم كرد. ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه، هه‌نكاوی یه‌كگرتنه‌وه‌یه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌باره‌ی ئێرانه‌وه گوتی: بژارده‌ی تاران ته‌نیا دانوستان و ڕێككه‌وتنه، به‌پێچه‌وانه‌وه تووشی زه‌ره‌ر ده‌بن. هه‌روه‌ها به ته‌واوی بیركردنه‌وه‌كانم گۆڕاون، له‌ئێستادا بیر له هێرشكردن بۆ سه‌ر ئێران و فشاری سه‌ربازی ده‌كه‌مه‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران به‌ته‌واوی چووه‌ته فۆناغێكی نوێوه. به‌رپرسانی ئه‌مریكا به ئاشكرا باسی هێرشكردن بۆ سه‌ر پێگه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران و گۆڕینی سیسته‌می سیاسی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها، ئه‌مریكا به‌رده‌وامه له ناردنی هێزی سه‌ربازی و كه‌شتی فرۆكه‌هه‌ڵگر بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین.