پایتەخت

مین به دوو کەسدا تەقییەوە

مین به دوو کەسدا تەقییەوە
کورتە

به‌م مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زانه‌ مینێك ته‌قییه‌وه‌ و دوو كه‌سیش بوونه‌ قوربانی

لە نزیک بناری چیای هەڵگوورد مین بە دوو کەسدا دەتەقێتەوە و قوربانی لێدەکەوێتەوە.

ئەمڕۆ کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران بە پایتەختی ڕاگەیاند، لە کوێستانەکانی گوندی کانی گۆڵینان لە چۆمان مین بە دوو هاووڵاتی دەتەقێتەوە، بەهۆیەوە یەکێکیان گیانی لەدەستدا و ئەوی تر بە سەختی بریندار بوو.

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشدا، قوربانییەکان دانیشتووی گوندی ناوەندەنن. هەروەها سێ تیمی ئێمە بە ڕێگەوەن، بۆ هێنانەوەی قوربانییەکان.

20 شوبات 2026 18:57
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026