پایتەخت

وەزارەتی ناوخۆ ڕاگەیاندراوێکی لەسەر کوشتنی هاووڵاتییەکەی وەرتێ بڵاوکردەوە

وەزارەتی ناوخۆ ڕاگەیاندراوێکی لەسەر کوشتنی هاووڵاتییەکەی وەرتێ بڵاوکردەوە
کورتە

وه‌زاره‌تی ناوخۆ ڕێككاری یاسایی بۆ كێشه‌ و ئاڵۆزییه‌كانی شه‌وی ڕابردوو له‌ ناحیه‌ی وه‌رتێی سنووری پارێزگای كه‌ركووك ده‌گرێته‌به‌ر


وەزارەتی ناوخۆ دەستی کردووە بە دروستکردنی لیژنەیەک لەسەر گرژی و ئاڵۆزییەکانی سنووری ناحیەی وەرتێ و بۆ ئەم مەبەستەش ڕاگەیاندراوێکی وردی لەبارەی کێشەکە بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، شەوی یەک شەممە ڕێککەوتی 13ـی تەمووزی 2025، بەهۆی گردبوونەوە و خۆپیشاندانی بەشێک لە هاووڵاتییان لە سنوری ناحیەی وەرتێ لە ئیدارەی سۆران، لە ئەنجامی گرژیدا هاووڵاتییەک بەناوی حەسەن ڕەحمان بووە قوربانی و لیژنەیەکمان بۆ گرتنەبەری ڕێککاری یاسایی لەسەر ڕووداوەکە پێکهێناوە.

وەزارەتی ناوخۆ لە کۆتاییدا ئەوەی خستووەتەڕوو، دەستبەجێ لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردراون بۆ لێکۆڵینەوە و گرتنەبەری رێککاری یاسایی، هاووڵاتیان و کەسوکاری قوربانییەکە دڵنیا دەکەینەوە، کە مافی هەموو لایەک پارێزراو دەبێت و لە دادگا ڕێککاری یاسایی جێبەجێ دەکرێت.

14 تەمموز 2025 18:38
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025