لیندزی گراهام: ئه‌مریكا بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر ئێران داوه
تره‌مپ سه‌رۆكێكی نوێی له ئێران ده‌وێت. سیناتۆرێكی به‌ناوبانگی ئه‌مریكی، هه‌موو شتێك ئاشكرا ده‌كات.
سیناتۆرێكی ناسراوی ئه‌مریكی، بۆچوونی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر ئێران ئاشكرا ده‌كات، ده‌شڵێت: بڕیاری كۆتایی دراوه.
ئه‌مڕۆ سكای نیوزی عه‌ره‌بی چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ لیندزی گراهام، سیناتۆری ئه‌مریكی بڵاوكرده‌وه و ئه‌و سیناتۆره باس له‌وه ده‌كات، ئه‌م هه‌موو كه‌شتییه‌ی دێنه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، به مانای خۆشی كه‌شوهه‌وا نایه‌ن، به‌ڵكو مانای ئه‌وه‌یه ئه‌مریكا بڕیاری كۆتایی خۆی له‌باره‌ی ئێرانه‌وه داوه. باوه‌ڕم وایه، ده‌بێت دواجار هێزی سه‌ربازی، له دژی ئێران به‌كاربهێنین.
لیندزی گراهام ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌مریكا و ئیسرائیل پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شییان بۆ لاواز كردنی تواناكانی ئێران هه‌یه. گۆڕانی ڕاستەقینە بەبێ قوربانیدان به‌دی نایه‌ت، ئەوە ئێمەین بڕیار ده‌ده‌ین، كه دۆخەکە دەگۆڕین یاخود نا.
ئاشكرای كردووه، دۆناڵد تره‌مپ له‌كاتی شه‌پۆلی نیگه‌رانی و خۆپیشاندانه‌كان به 'ئێرانییه‌كان'ی گوتووه، به‌رده‌وامن بن له ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی، یارمه‌تیتان بۆ ده‌نێرم. ئه‌م قسه‌یه به مانای ئه‌وه دێت، ئه‌مریكا سه‌ركرده‌یه‌كی نوێی له ئێران ده‌وێت، بۆ ئه‌مه‌ش ئامانجیه‌تی هاووڵاتییانی ئه‌م وڵاته كۆنتڕۆڵی وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن.
ئه‌و سیناتۆره ئاماژه به‌وه ده‌دات، گه‌یشتووینه‌ته چركه‌ساتێكی مێژوویی. ته‌نیا 30 ڕۆژمان له‌به‌رده‌مه، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر پرسی چه‌كی ئه‌تۆمی نه‌گه‌ینه ڕێككه‌وتن، ئه‌م چركه‌ساته مێژووییه له‌ده‌ست ده‌ده‌ین و ئێران كۆتایی پێدێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له ماوه‌كانی ڕابردوو دانوستان له‌نێوان ئێران و ئه‌مریكا هه‌نگاوی باشی نابوو، به‌ڵام له‌كۆتاییدا ئێران نه‌چووه ژێرباری داواكارییه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌مه‌ش وایكرد، سه‌رۆكی ئه‌م وڵاته كه‌شتییه‌كی دیكه‌ی فڕۆكه‌هه‌ڵگر بۆ كاتژمێر'سفر' بنێرێته ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست.