ئه‌مریكا نامه‌یه‌كی هه‌ره‌شه‌ئامێز بۆ عێراق ده‌نێرێت
ئه‌گه‌ر نووری مالیكی ببێته‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، واشنتن سزای به‌غدا ده‌دات
شه‌قامی سیاسی عێراق به‌ره‌و ناسه‌قامگیری و ئاڵۆزی سیاسی هه‌نگاو ده‌نێت، له كاردانه‌وه‌ی ده‌ركه‌وتنێكی د. فوئاد حوسێن، ناوه‌رۆكی نامه‌یه‌كی خێرای هه‌ڕه‌شه ئامێز ئاشكرا ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بڵاویكرده‌وه، دوێنێ د. فوئاد حوسێن، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه، له كه‌ناڵی شه‌رقییه دیدارێكی میدیایی ئه‌نجامداوه. به‌شێك له قسه‌كانی به هه‌ڵه لێكدراوه‌ته‌وه، وه‌ك پێویست په‌یامه‌كه‌ی نه‌گه‌یشتووه، به دیاریكراویش ئه‌و قسانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به ئه‌مریكا و سزادانی عێراق.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه، واشنتن نامه‌یه‌كی زاره‌كی له‌باره‌ی نوری مالیكی به به‌رپرسانی ئه‌مریكا ناردووه. خاڵێكی نامه‌كه، ئاماژه‌یه‌كی ڕوون و ئاشكرایه بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كه‌س و دامه‌زراوه. هه‌روه‌ها له خاڵێكی دیكه‌ی نامه‌كه ئاماژه به پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو كراوه، كه باس له كۆمه‌ڵێك پێوه‌ر بۆ كاری هاوبه‌ش له داهاتوودا كراوه.
ئه‌م نامه توونده‌ی واشنتن بۆ به‌غدا ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه، ئه‌مریكا نایه‌وێت جارێكی دیكه نووری مالیكی ببێته‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ ڕووخسارێكی نوێی سیاسی كار بكات. هه‌روه‌ها به ڕوونی گوتراوه، مالیكی ببێته‌وه سه‌رۆكوه‌زیران تووشی لێشاوێك له سزای دارایی و ئابووری ده‌بن.