سووپای ئه‌مریكا ئاماده‌یه هێرش بكاته سه‌ر ئێران
سووپای ئه‌مریكا چاوه‌روانی فه‌رمانی تره‌مپ ده‌كات، بۆ هێرش كردنه سه‌ر ئێران
سووپای ئه‌مریكا تره‌مپ ئاگادار ده‌كاته‌وه، له‌وه‌ی له ڕۆژی شه‌ممه‌وه ئاماده‌ن بۆئه‌وه‌ی هێرش بكه‌نه سه‌ر ئێران چاوه‌ڕوانی فه‌رمان ده‌كه‌ن.
بەرپرسانی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا به كه‌ناڵی 'سی بی ئێس'یان ڕاگه‌یاند، سووپای وڵات له شه‌ممه‌وه چاوه‌روانی فه‌رمانی سه‌رۆك تره‌مپ بۆ هێرش له دژی ئێران ده‌كات، هه‌روه‌ها تائێستا بڕیاری كۆتایی بۆ هێرش نه‌دراوه.
ئه‌و كه‌ناڵه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، به‌رپرسانی باڵای نێو كۆشكی سپی له گفتوگۆی جیددی و به‌رده‌وامن بۆ بڕیاری كۆتایی، به‌ڵام تائێستا نه‌یانتوانیوه بڕیاری هێرش بده‌ن، چونكه بژارده‌ی گفتوگۆ و دیپلۆماسییه‌تییان له بژاره‌ی سه‌ربازی پێ باشتر بووه.
هه‌روه‌ها میدیاكانی ئه‌مریكا له زاری گوته‌بێژی 'پێنتاگۆن'ه‌وه ئاشكرایان كردووه، له سێ ڕۆژی داهاتوو نیشانه‌ی به‌هێزی جه‌نگ ده‌رده‌كه‌وێت. سه‌دان كارمه‌ندی سه‌ربازی ئه‌مریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راسته‌وه به‌ره‌و ئه‌مریكا و ئه‌وروپا ده‌گوازرێنه‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوێنێ جه‌ی دی ڤانس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، واشنتن هیچ كات ده‌رگای گفتوگۆ بۆ ڕێككه‌وتن و چاره‌سه‌ری ئاشتییانه داناخات، به‌ڵام تاران به‌نیاز نییه له‌سه‌ر خاڵه جه‌وهه‌رییه‌كان ڕێكبكه‌وێت. خه‌ریكه مامه‌ڵه‌كردنی دیپلۆماسییانه‌ی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به ئێران كۆتایی پێدێت.