بانكێك قه‌رز و سولفه به هاووڵاتییان و فه‌رمانبه‌ران ده‌دات
واده‌ی ڕاگه‌یاندنی پڕۆژه‌ی 'بانكی نیشتیمانی كوردستان' ئاشكرا ده‌بێت
وا بڕیاره، بانكێك له كوردستان له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژی بۆ پێدانی قه‌رز و سولفه به هاووڵاتییان و فه‌رمانبه‌ران ڕابگه‌یه‌ندرێت.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رقاڵی ڕاگه‌یاندنی پڕۆژه‌ی 'بانكی نیشتیمانی كوردستان'ه، له‌پێناو ڕێكخستنه‌وه‌ی كه‌رتی بانكی له هه‌رێمی كوردستان. ھه‌روه‌ها باڵه‌خانه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ دابینكردووه، ناو و ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش كه وه‌ك ئەندامانی ئەنجوومەنی کارگێڕی بانكه‌كه ڕۆڵ ده‌بینن و به‌رپرسیاره‌تی وه‌رده‌گرن، ده‌ستنیشانكراوه.
ئامانج له دامه‌زراندنی ئه‌و بانكه، پێدانی قه‌رز و سولفه‌یه به هاووڵاتییان و فه‌رمانبه‌ران له ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان. ده‌توانن بۆ كڕینی خانوبه‌ره، ئۆتۆمبێل، هاوسه‌رگیری و پڕۆژه‌ی كشتوكاڵی له‌و بانكه قه‌رز بكه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هه‌ر كاتێك بانكی ناوه‌ندی عێراق مۆڵه‌تی كاركردنی پێ ببه‌خشێت، پڕۆژه‌كه ده‌ست به كاركردن ده‌كات. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندی به بانكی ناوه‌ندییه‌وه كردووه و داوای لێكردوون، به‌خێرایی ڕێككاره‌كانی پێدانی مۆڵه‌تی 'بانكی نیشتیمانی كوردستان' ته‌واو بكه‌ن.