بازرگانێك سلێمانی جێهێشت
نه‌وه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری كوردستان، له‌گه‌ڵ جێهێشتنی سلێمانی له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ئه‌ژی ئه‌مین ده‌ركه‌وت
یه‌كێك له بازرگانانه ناسراو و دیاره‌كانی شاری سلێمانی، شاره‌كه‌ی به‌جێده‌هێڵێت و له‌گه‌ڵ ئه‌ژی ئه‌مین له هه‌ولێر ده‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ڕایگه‌یاند، 'هۆزان شێخ مظهر كاكى هيرانى'، كه نه‌وه‌ی سافی هیرانی شاعیری گه‌وره‌ی كوردستانه به هۆكارێكی نه‌زاندراو شاری سلێمانی جێهێشتووه، هه‌روه‌ها بڕیاری داوه له شاری هه‌ولێر نیشته‌جێ ببێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دوای گه‌یشتنی به هه‌ولێر، ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به ئه‌ژی ئه‌مینه‌وه كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، 'هۆزان شێخ مظهر كاكى هيرانى' بازرگان و سه‌رمایه‌داریكی ناوداره، هه‌روه‌ها خاوه‌ن پڕۆژه‌ی 'بريتش تاوەرز' و ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی دیكه‌ی بازرگانییه له سلێمانی.