هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق گهیشته بارهگای بارزانی
سەرۆک بارزانی و جوشوا هاریس، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە پیرمام کۆبوونەوە و تێیدا پاڵپشتییەکانی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کرانەوە.
سهرۆك بارزانی پێشوازی له هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق كرد. لهبارهی پشتیوانی ئهمریكا له كوردستان و داهاتووی عێراق و یاسا و دهستوور و بودجه كرد.
ئهمڕۆ بارهگای بارزانی بڵاویكردهوه، جوشوا هاریس، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق سهردانی سهرۆك بارزانی له پیرمام كرد. لهمیانهی كۆبوونهوهكهیان جوشوا هاریس به سهرۆك بارزانی گوتووه: ئەمریكا پاڵپشتی هەرێمی كوردستانە لە چوارچێوەی عێراقدا و هەروەها بە چاوی ڕێزەوە سەیری ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق دەكات هەر لە 2003 هەتا ئێستا و لە داهاتووی پڕۆسەی سیاسیی عێراقیشدا.
جوشوا هاریس، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریكا له عێراق باسی لهوهشكردووه، ئهمریكا خوازیاری شەراكەتی ستراتیژییە لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان و پێویستە عێراق خاوەنی بڕیاری خۆی بێت و بەرژەوەندییەكانی لەسەرووی بەرژەوەندییەكانی تر بێت بۆ ئەوەی ئەمەریكا بتوانێ پەرە بە پەیوەندییەكانی خۆی لەگەڵ عێراق بدات.
بهپێی بڵاوكراوهكه، سهرۆك بارزانی به جوشوا هاریسی ڕاگهیاندووه، هەمیشە خوازیاری ئهوهین لە عێراق یاسا و دەستوور باڵادەست بن و هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان بنەمای سەرەكیی پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا بێت. گرنگه لە حكومەتی داهاتووی عێراقدا ڕەچاوی ئەو سێ بنەمایە بكرێن و دەستوور جێبەجێ بكرێت.
سهرۆك بارزانی ئاماژهی بهوهداوه، دهبێت كۆتایی بەو مامەڵە نابەجێیە بهێندرێت، كە لەگەڵ گەلی كوردستان لەسەر بابەتی بودجە و بابەتەكانی تر دەكرێت.
له كۆتایی بڵاوكراوهكه نووسراوه، بارودۆخی سووریا و پڕۆسەی سیاسیی هەرێم تەوەرێكی دیكهی ئەو دیدارە بوون.