سه‌در په‌یامێكی تووندی له‌سه‌ر گرانی نرخی بازاڕ بڵاوكرده‌وه
سه‌در داوا ده‌كات، نرخی بازاڕ گران نه‌كرێت. پێیوایه، ته‌نیا 'سته‌مكاران' ئه‌م كاره ده‌كه‌ن.
موقته‌دا سه‌در، هۆشداری له گرانكردنی كه‌لوپه‌ل و نرخی بازاڕ ده‌دات، پێیوایه، ته‌نیا سته‌مكار و له خوا نه‌ترسه‌كان له مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان نرخی بازاڕ گران ده‌كه‌ن.
موقته‌دا سه‌در، ڕێبه‌ری ڕه‌وتی نیشتیمانی شیعه له تۆڕی ئێكس نووسراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه، ئێمه له مانگی ڕه‌حمه‌ت و لێبووردن و مانگی میوانداری خوای گه‌وره‌داین، بۆیه نابێت ئه‌م مانگه به‌كاربهێندرێت بۆ قازانجی دونیایی و به ڕێگایه‌كی دوور له ڕه‌حمه‌ت و ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره.
سه‌در نووسیویه‌تی، نابێت یاری به نرخه‌كانه‌وه بكرێت، كه‌لوپه‌ل و پێداویستیش گران بێت. به تایبه‌ت خواردن و خواردنه‌وه و پێویستییه‌كانی ژیانی ڕۆژانه. ئه‌م گرانییه ده‌بێته هۆی بێبه‌شكردنی هه‌ژاران له خواردنی ڕۆژانه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، به بڕوای من، هه‌ركه‌س ئه‌مه بكات، سته‌مكارێكه و دوژمنی ڕۆژوه‌وانه. چونكه ئه‌م مانگه، مانگی به‌خشین و خێرخوازییه. به‌خیل و خۆپه‌رست مه‌بن، لە خوای گه‌وره بترسن تا ڕه‌حمتان پێبكات.