سوودانی لێكۆڵینه‌وه له ژیری ده‌ستكرد ده‌كات
سوودانی لێژنه له‌سه‌ر به‌رهه‌مێكی ژیری ده‌ستكرد پێكده‌هێنێت
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، به نیازه سكاڵای یاسایی له‌دژی به‌رهه‌مێكی ڤیدیۆیی ژیری ده‌ستكرد تۆمار بكات. هه‌روه‌ها نیگه‌رانه له شێواندن و سووكایه‌تی كردن به سیمبوڵه‌كانی نیشتیمان.
ئه‌مڕۆ نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه، سوودانی نیگه‌رانه بۆ ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ی به ژیری ده‌ستكرد دروستكراوه و بڵاوكراوه‌ته‌وه. ناوه‌ڕۆكی ڤیدیۆكه ره‌تده‌كاته‌وه و به‌پێچه‌وانه‌وه زۆرترین ڕێز و پێزانینیی بۆ ئه‌زموونی ئه‌ده‌بی شاعیر ' محەممەد مەهدی جەواهیری' هه‌یه.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه، سوودانی به‌دوای مافی یاسایی خۆیه‌وه ده‌چێت. سكاڵا تۆمار ده‌كات و به‌رهه‌مهێنه‌رانی ئه‌و گرته ڤیدیۆیه ڕاده‌ستی دادگه ده‌كات.
سوودانی داوا ده‌كات، لێژنه دروست بكرێت و لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له له‌و كه‌سانه بكرێت، ژیری ده‌ستكرد و ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌مییان به‌شێوه‌یه‌كی ناپیشه‌یی و ناپڕۆفیشناڵانه به‌كارهێناوه. بۆ ئه‌مه‌ش بریاریداوه، دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندنی عێراقی ڕاسپێرێت.
سوودانی باوه‌ڕی وایه، ئه‌م جۆره ڤیدیۆیانه زیان به ناوبانگی عێراق ده‌گه‌یه‌نێت. هه‌روه‌ها سووكایه‌تیییه‌كی گه‌وره‌یه به هێما كولتووری و نه‌ته‌وه‌یی و به‌ها نیشتیمانییه‌كان.