دۆلاری شین و سپی جیاوازی نییه
هه‌ر كه‌سێك ده‌ستكاری نرخی دۆلاری ئه‌مریكی به‌هۆی جۆری چاپه‌كه‌یه‌وه بكات، لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت
چیتر جیاوازی له‌نێوان دۆلاری شین و سپی ناكرێت، بانكی ناوه‌ندی هاته ده‌نگ و ناهێڵێت چیتر له بازاڕدا ئه‌م دوو جۆره‌ی دۆلار به دوو جۆری نرخ كڕین و فرۆشتنی پێوه‌بكرێت.
ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یاندنی بانكی ناوه‌ندیی عێراق ئاشكرای كرد، هه‌ر بانك و نووسینگه‌یه‌كی ئاڵوگۆڕی دراو، جیاوازی له‌نێوان چاپه كۆن و نوێیه‌كانی دۆلاری ئه‌مریكی بكات، به تووندی سزای ده‌ده‌ین و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، ڕێنماییمان به ته‌واوی بانكه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان داوه، له‌وه‌ی هیچ جیاوازییه‌ك له چاپی كۆن و نوێی دۆلار له‌كاتی وه‌رگرتن و مامه‌ڵه‌كردن پێیه‌وه‌ی نه‌كه‌ن. ئه‌م بابه‌ته به نووسراوی فه‌رمی ئاڕاسته‌ی كۆی بانك و نووسینگه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو كراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌پێی یاسا كه‌س ناتوانێت و بۆی نییه سه‌نتێك له نرخی دۆلار كه‌م و زیاد بكات. به پێچه‌وانه‌وه، له ئه‌گه‌ری بوونی حاڵه‌تێكی له‌م شێوه‌یه هاووڵاتییان ده‌توانن سكاڵا بكه‌نو تا ڕێككاری پێویستی یاسایی بگیردرێته‌به‌ر.