نیوه‌ی سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دژی نووری مالیكین
مالیكی ده‌كشێته‌وه؛ كۆده‌نگی شه‌قامی عێراقی و سه‌ركرده‌كانی شیعه و سوننه‌ی له‌ده‌ستدا
دواجار نووری مالیكی كۆده‌نگی نیشتیمانی له‌ده‌ستدا و له‌نێو ماڵی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیش ژماره‌ی پشتیوانانی له كه‌مبوونه‌وه‌دایه.
حوسێن شەیحانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی سادیقوون ڕایگه‌یاند، له كۆی 12 سه‌ركرده‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، ته‌نیا 6 سه‌ركرده پشتیوانی له هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی نووری مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران ده‌كات، به پێچه‌وانه‌وه 6 سه‌ركرده‌كه‌ی دیكه دژایه‌تی خۆیان بۆ دووباره كاندیدكردنه‌وه‌ی ده‌ربڕیوه.
ئه‌و به‌رپرسه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پێشبینی بۆ سه‌ركرده‌یه‌كی دیكه‌ش ده‌كه‌ین كه دژی نووری مالیكی هه‌ڵوێست بنوێنێت، به‌مه‌ش له كۆی 12 سه‌ركرده‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی 7 سه‌ركرده دژی مالیكی ده‌بن. ئه‌مه‌ش ده‌بێته پاڵنه‌رێكی باش بۆ كشانه‌وه‌ی نووری مالیكی له پێگه‌كه‌ی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، نووری مالیكی له ئان و ساتدایه بۆئه‌وه‌ی كشانه‌وه‌ی خۆی له كاندیدكردنی بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ڕابگه‌یه‌نێت. هۆكاره‌كه‌ی بۆ له‌ده‌ستدانی پشتیوانی سه‌ركرده‌كانی شیعه و سوننه و شه‌قامی عێراقی ده‌گه‌رێته‌وه، كه له دوای تویته‌كه‌ی تره‌مپ شه‌پۆلێكی ناڕه‌زایی له‌دژی كارا بوو.