دیپلۆماسی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر ئێران كۆتایی هات
واشنتن گه‌یشته دواهه‌مین خاڵی مامه‌ڵه‌كردنی دیپلۆماسییانه‌ی له‌گه‌ڵ تاران
جێگره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ كۆتایی هاتنی مامه‌ڵه‌كردنی دیپلۆماسییانه‌ی ئه‌مریكای به‌رامبه‌ر به ئێران ڕاگه‌یاند. هه‌روه‌ها به گومانه‌وه سه‌یری بیركردنه‌وه‌ی تاران بۆ ڕێككه‌وتن ده‌كات.
جه‌ی دی ڤانس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، واشنتن هیچ كات ده‌رگای گفتوگۆ بۆ ڕێككه‌وتن و چاره‌سه‌ری ئاشتییانه داناخات، به‌ڵام تاران به‌نیاز نییه له‌سه‌ر خاڵه جه‌وهه‌رییه‌كان ڕێكبكه‌وێت. بۆ نموونه نایانه‌وێت، ده‌ستبه‌رداری پرسی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی بن.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌كرد، خه‌ریكه مامه‌ڵه‌كردنی دیپلۆماسییانه‌ی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به ئێران كۆتایی پێدێت، چونكه دیپلۆماسییه‌ت گه‌یشتووه‌ته دواهه‌مین ڕێڕه‌وی خۆی.
به گووته‌ی به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كه، له دواهه‌مین كۆبوونه‌وه و دانوستان، ئێران ئاماده‌یی نیشانداوه جارێكی دیكه كۆببێته‌وه و دانوستان بكات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئاڵۆزییه‌كانی نێوان تاران و واشنتن ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه به‌رده‌وامی هه‌یه. واشنتن داوا له تاران ده‌كات، واز له چه‌كی ئه‌تۆمی بهێنێت. له ئه‌گه‌ری جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌م داوایه هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوبردنی ئێران ده‌كات، ھه‌روه‌ها تاران ئاماده نییه واز له ئه‌تۆم بهێنێت و له وه‌ڵامی هه‌ره‌شه‌كانیش ده‌ڵێت: جه‌نگێكی ناوچه‌یی هه‌ڵده‌گیرسێنین.