مەزڵووم عەبدی: تا به مافه‌كانمان نه‌گه‌ین نابێت مه‌یدانه‌كه جێبهێڵین
مه‌زڵووم عه‌بدی داوا له گه‌لی كورد ده‌كات، مه‌یدانی خه‌بات و شۆڕش تا به‌دیهێنانی مافه‌كان چۆڵ نه‌كه‌ن
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، نهێنی ورد و نه‌بیستراوی سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی ڕۆژئاڤا له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ ئاشكرا كرد، داوایه‌كیشی له گه‌لی كورد كرد.
مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات به كه‌ناڵی 'ستێرك تی ڤی' ڕاگه‌یاند، تا دوێنێ توركیا سه‌نگه‌ری له ڕۆژئاڤا و هه‌سه‌ده گرتبوو، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه له‌پشت په‌رده‌وه و له‌ڕێی كه‌سانی دیكه‌وه ئاماژه‌ی پشتیوانی و پشتگیریمان بۆ ده‌نێرن.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه ده‌ڵێت: هەمیشە پەیوەندییمان لەگەڵ دراوسێکانمان هەبووە جگە لە تورکیا، بەڵام پەیوەندییەکان وەک ئێستا فەرمی نەبوون، چەندین کۆبوونەوەمان لەگەڵ دراوسێکان، بەرپرسانی ئیداری و هەواڵیگریی و پەیوەندییەکانی دەرەوە هەبوو، هەندێک شت نەدەکەوتە دەست ڕاگەیاندنەکان، ئەمەش لەسەر داوای هەردوولامان دەبوو، هەمووان پشتگیری خۆیان بۆ دۆخی ئەمڕۆی سووریا ڕاگەیاند. ئێستا توركیاش ئاماژه‌ی پشتیوانیمان بۆ ده‌نێرێت، كه‌ناڵی په‌یوه‌ندی هه‌یه، دژی ڕۆژئاڤا نین و پشتگیریمان ده‌كه‌ن.
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات سڵاوی له خۆڕاگری گه‌لی كورد كرد و داوای كرد، نابێت گه‌لی كورد مه‌یدانی به‌رگری، تا به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی به‌جێبهێڵێت.