پایتەخت

زۆر دانیشتن مێشک بچوک دەکاتەوە

زۆر دانیشتن مێشک بچوک دەکاتەوە
کورتە

توێژینەوەیەک دەریخستووە، کە نەک تەنیا وەرزش نەکردن، بەڵکو زۆر دانیشتنیش کاریگەری نەرێنی لەسەر مێشک جێ دەهێڵێت

زۆر دانیشتن مێشک بچوک دەکاتەوە 

لە نوێترین توێژینەوە دەرکەوتووە، نەک تەنها وەرزش نەکردن دەبێتە هۆی لاوازی و بچوکی مێشک، بەڵکو زۆر دانیشتن کاریگەری خراپتریشی هەیە لەسەر مێشک. 

لە توێژینەوەکە کە لە گۆڤاری زانستی dementia بڵاو کراوەتەوە و تێیدا هاتووە، زۆر دانیشتن وادەکات کرداری چوونی خوێن بۆ مێشک زۆر لاواز بێت و بەمشێوەیەش مێشک هێواش هێواش بچوک دەبێتەوە، تەنانەت توێژەران هۆشداری دەدەن و دەڵێن: دوایی تێپەڕبوونی کات تەنانەت وەرزش کردنیش ناتوانێت قەرەبووی ئەم زیانە گەورەیە بکاتەوە.

لە توێژینەوەکەدا، تاقیکردنەوە لەسەر 404 کەس کراوە و بیندراوە، ئەو کەسانەی بەردەوام دادەنیشن و کاریان بە دانیشتەوەیە توانای ناسینەوە لە مێشکیان زۆر زۆر لاوازترە لەو کەسانەی کە بەردەوام جوڵەیان هەیە. 

پزیشکان و پسپۆڕان پێشنیار دەکەن بۆ دوور کەوتن لەمجۆرە کێشەیە، جگە لە ڕۆژانە وەرزش کردن خۆمان بەدوور بگرین لە زۆر دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر بە درێژایی ڕۆژ.

14 تەمموز 2025 14:22
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025