كاتی وانه‌كانی خوێندن كه‌مكرایه‌وه
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده 5 خوله‌ك له كاتی وانه‌كانی خوێندن كه‌مده‌كاته‌وه
به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان بریاری كه‌مكردنه‌وه‌ی وانه‌كانی خوێندن له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌ر‌ده‌وه ده‌رچوو.
ئه‌مڕۆ ره‌گه‌ز ره‌شید، به‌رێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده نووسراوێكی فه‌رمی ئاڕاسته‌ی ته‌واوی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی له سه‌رجه‌م پارێزگا و شار و شارۆچكه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه و داوای كردووه، پابه‌ندی كه‌مكردنه‌وه‌ی كاتی وانه‌كانی خوێندن بن.
به‌پێی نووسراوه‌كه، كاتی هه‌ر به‌شه وانه‌یه‌ك بۆ 35 خوله‌ك كه‌مده‌كرێته‌وه. له‌كاتێكدا له پێشوو كاته‌كه‌ی 40 خوله‌ك بوو.
هه‌روه‌ها ئه‌م بڕیاره تایبه‌ته به مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان و داوا كراوه، كۆی ناوه‌نده‌كانی خوێندن پێیه‌وه‌ی پابه‌ند بن.