واده‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ڕاگه‌یه‌ندرا
له‌ژێر چاودێری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی پرۆسه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه زۆر به باشی به‌رێوه‌ده‌چێت
پرۆسه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هه‌نگاوی زۆر باشی ناوه، به گووته‌ی به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به ته‌واوی یه‌كده‌خرێنه‌وه.
ئه‌مڕۆ لیوا بەختیار محەممەد، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە له چاوپێكه‌وتنێكی میدیایی ئاشكرای كرد، هه‌نگاوه‌كانی یه‌كخستنەوەی 12 فیرقەی هێزەكانی پێشمەرگە زۆر به باشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت. پرۆسه‌كه ڕاسته‌وخۆ له‌ژێر چاودێری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌رێوه‌ده‌چێت و تائێستاش ژماره‌یه‌ك فیرقه‌ی نوێ دروستكراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌وڵ ده‌درێت تا 1ی 3ی ئه‌مساڵ پرۆسه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به ته‌واوی سه‌ركه‌وتووبێت.
له كۆتاییدا ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه گوتی: هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی پشتیوانی ماددی و مه‌عنه‌وی سه‌ركه‌وتنی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ن. هیواداریشم، دواین بڕیار بۆ دروستكردنی 'ده‌ڤه‌ره‌كان' له‌پێناو له‌خۆگرتنی فیرقە و لیواکانی پێشمەرگە بدرێت.