وەزارەتی دارایی: مووچه به هه‌زاران كه‌س نادرێت
وه‌زاره‌تی دارایی داوا له‌و مووچه‌خۆرانه ده‌كات، كه خاوه‌ن كارتی بانكی هه‌ژماری من نین به‌خێرایی مامه‌ڵه‌كانیان بكه‌ن
وه‌زاره‌تی دارایی ئاگاداری هه‌زاران مووچه‌خۆر ده‌كاته‌وه، كه به‌خێرایی بڕۆن مامه‌ڵه‌ی خۆتۆماركردن له پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من بكه‌ن به‌پێچه‌وانه‌وه تووشی بڕینی مووچه‌كانیان ده‌بن.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، سەبارەت بەو فەرمانبەرانەی تا ئێستا خۆیان لە پرۆژەی هەژماری من تۆمار نەکردووە، یاخوود ئەو فەرمانبەرانەی کە خۆیان تۆمار کردووە و ئاگادارکراون کە کارتەکانیان وەربگرنەوە، بەڵام تا ئێستا کارتەکانیان وەرنەگرتووەتەوه ده‌بێت پرۆسه‌ی خۆتۆماركردنیان له پڕۆژه‌ی 'هه‌ژماری من' به‌خێرایی بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه ناتوانن مووچه‌كانیان وه‌ربگرن.
له نووسراوێكی فه‌رمی كه واژۆی ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووری له‌سه‌ره هاتووه، ته‌واوی یه‌كه ژمێریارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك له ڕێككه‌وتی 20ی 1ی 2026، ده‌بێت ته‌نیا به‌شێوه‌ی دیجیتاڵی و له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی 'هه‌ژماری من' مووچه به‌سه‌ر مووچه‌خۆران دابه‌ش بكه‌ن.
له نووسراوه‌كه ئاماژه به‌وه دراوه، هه‌موو ئه‌و مووچه‌خۆرانه‌ی تائێستا فۆڕمی 'هه‌ژماری من'ییان پڕ نه‌كردووه‌ته‌وه، ده‌بێت به زووترین كات خۆیان تۆمار بكه‌ن. به‌پێچه‌وانه‌وه له‌دوای به‌رواری ئاماژه پێدراو، ناتوانن مووچه‌كانیان وه‌ربگرن.
ئاوات شێخ جه‌ناب نووسیویه‌تی، هه‌موو ئه‌و مووچه‌خۆرانه‌ی خۆیان له پڕۆژه‌ی 'هه‌ژماری من' تۆمار كردووه و ئاگادار كراونه‌ته‌وه بچن بۆ وه‌رگرتنی كارته‌كانیان، به‌ڵام تائێستا نه‌چوونه له‌دوای به‌رواری ئاماژه پێدراو، ناتوانن مووچه‌كانیان وه‌ربگرن.
به‌پێی نووسراوه‌كه، 5 هه‌زار و 750 مووچه‌خۆر خۆیان له 'هه‌ژماری من' تۆمار نه‌كردووه و كارتی بانكییان وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌وه. ئه‌م مووچه‌خۆرانه له‌دوای به‌رواری ئاماژه پێدراو، مووچه‌یان پێ‌نادرێت، تا مامه‌ڵه‌كانیان ته‌واو ده‌كه‌ن.