سنووری عێراق و سووریا پڕ كراوه له سه‌ربازانی سووپای عێراق
له ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش، هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له سنووری عێراق و سووریا ماونه‌ته‌وه
له‌دوای گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی هه‌سه‌ده و سووپای عه‌ره‌بیی سووریا سنووری عێراق و سووریا به هێزی سه‌ربازی ته‌نراوه، له‌وباره‌یه‌وه‌ش ڕوونكردنه‌وه ده‌درێت.
محەممەد مەهدی بەیاتی، یه‌كێك له سه‌ركرده دیاره‌كانی ڕێكخراوی به‌در ڕایگه‌یاند، به‌درێژایی سنووری عێراق و سووریا، هێزێكی زۆری ئه‌منی عێراق بڵاوه‌ی پێكراوه. له‌دوای ڕووداوه‌كانی سووریا، هێزه‌كان له‌وێ جێگیركراون و نه‌كشێندراونه‌ته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه ئاشكرای كردووه، هۆكاری جێگیركردنی ئه‌و هێزه زۆره ئه‌منییه په‌یوه‌ندی به مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی 'داعش' هه‌یه.
پێشتر وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق گوتبووی، عێراق بۆ پاراستنی سنووره‌كانی سوود له تواناكانی سووپای عێراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌بینێت، بۆیه بۆ پاراستنی سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ سووریا ئه‌و دوو هێزه له‌وێ جێگیر ده‌كرێن.