عێراق بریارێكی نوێی له‌سه‌ر لێدانی 'هۆڕن' ده‌ركرد
هه‌ر شۆفێرێك به لێدانی 'هۆڕن' و ده‌نگی به‌رزی 'ئه‌گزۆز' هاووڵاتییان بێزار بكات، به 50 هه‌زار دینار سزا ده‌درێت
هاتووچۆی عێراق، بڕیارێكی نوێی له‌باره‌ی لێدانی 'هۆڕن' و بێزاركردنی هاووڵاتییان به ده‌نگی به‌رزی 'ئه‌گزۆز' له‌پێناو ڕێكخستنه‌وه‌ی سیسته‌می هاتووچۆ ده‌ركرد.
ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گشتی عێراق ڕایگه‌یاند، هه‌ر شۆفێرێك له‌ڕێگه‌ی لێدانی 'هۆڕن' و ده‌نگی به‌رزی 'ئه‌گزۆز' هاووڵاتییان بێزار بكات، ڕاسته‌وخۆ تووشی سزای دارایی و پێبژاردن ده‌بێته‌وه.
هاتووچۆی عێراق ئاشكرای كردووه، بڕی سزاكه 50 هه‌زار دیناری عێراقییه. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه چیتر شۆفێران به ده‌نگی به‌رز و ناخۆش، نه‌بنه مایه‌ی بێزاركردنی هاووڵاتییان.
هاتووچۆی عێراق، ئاماده‌یی نیشان ده‌دات له داهاتوو ئه‌گه‌ر دیارده‌كه بنڕ نه‌بوو، بڕی سزاكه زیاتر بكه‌ن. ڕاسته‌وخۆ هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌رانده‌وه، ئه‌م ده‌نگه به‌رزانه ده‌بنه مایه‌ی شێواندنی ده‌روونی هاووڵاتییان، ئه‌مه‌ش به ته‌واوی كاریگه‌ری نه‌رێنی دروست ده‌كات و زیانی هه‌یه.