شه‌پۆلێكی به‌فر و باران كوردستان ده‌گرێته‌وه
واده‌ی گه‌یشتنی شه‌پۆلێكی دیكه‌ی به‌فر و باران و سه‌رما ڕاگه‌یه‌ندرا
كه‌شناسی كه‌شی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه. كه‌شناسێكیش ده‌ڵێت: شه‌پۆلێكی دیكه‌ی به‌فر و باران به‌ڕێوه‌یه.
ئه‌مڕۆ كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ کەشی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور ده‌بێت، له ناوچە شاخاوییەکانییش نیمچە هەور دەبێت. پله‌كانی گه‌رماش به‌راورد به دوێنێش، به ته‌واوی به‌رز ده‌بنه‌وه.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه، سبه‌ی دووشه‌ممه كه‌شی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. له ناوچە شاخاوییەکانییش نیمچە هەور دەبێت. هه‌روه‌ها پلەکانی گەرماش بەرزدەبنه‌وە بە (1-3) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارەکانی ئه‌مڕۆ.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هه‌ڤاڵ سه‌دیق گه‌ڵۆزی، شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند، شه‌پۆلی باران بارین كۆتایی نه‌هاتووه. له 23ی 2 تا 28ی 2 شه‌پۆلێكی دیكه‌ی به‌فر و باران بارینی زۆر باش ته‌واوی ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه. له‌م نێوه‌نده‌شدا سه‌رمای توندی زستان ده‌گه‌رێته‌وه، له ناوچه شاخاوییه‌كانیش به‌فر ده‌بارێت. پێشبینی ده‌كرێت له‌م شه‌پۆله نوێیه‌دا به‌فر و بارانی زۆر باش ببارێت.