پایتەخت

بەکارهێنانی چای سەفەری دەبێتە تووشبوون بە شێرپەنجە

بەکارهێنانی چای سەفەری دەبێتە تووشبوون بە شێرپەنجە
چای سەفەری
کورتە

توێژینەوەیەکی زانستی زانکۆی ئۆتۆنۆمی مەترسییەکی کوشندەی بەکارهێنانی چای سەفەری ئاشکرا دەکات

بەکارهێنانی چای سەفەری دەبێتە تووشبوون بە شێرپەنجە

 توێژینەوەیەکی زانستی زانکۆی ئۆتۆنۆمی دەریخستووە، بەکارهێنانی کیسەی چای سەفەری دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.

تیمێک لە توێژەرانی زانکۆی ئۆتۆنۆمی لە بارسێلۆنا بۆ بەکارهێنەرانی کیسەی چای سەفەری ئاشکرایان کرد، ئەو کیسەی چایانەی لە ماددەی پۆلیمەر دروستکراون، لە کاتی بەکارهێنانیاندا ملیۆنان نانۆ و مایکرۆپلاستیک دەردەکەن کە دەبنە هۆی تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە.

لە توێژینەوەکەدا بە سەرکەوتوویی توانراوە ئەو نانۆ و مایکرۆپلاستیکانە دەستنیشان بکرێن کە لە کیسی چای سەفەریدا هەن، وەک؛ نایلۆن -6، پۆلیپرۆپیلین و سلیلۆز، وە لەکاتی ئامادەکردنی چاکەدا ئەو ماددانە تێکەڵ بە کوپە چاکە دەبن و پاشان دەچنە جەستەی مرۆڤەوە.

ئەنجامی توێژینەوەکە ئاشکرای کردووە، ماددەی پۆلیپرۆپیلین لە هەر میلیمەترێکدا نزیکەی ملیارێک و 200 ملیۆن گەردیلە بە قەبارەی 136.7 نانۆمەتر بڵاودەکاتەوە، لە بەرانبەریشدا، سلیلۆز لە هەر میلیمەترێکدا نزیکەی 135 ملیۆن گەردیلە دەردەکات کە قەبارەی هەر دانەیەکیان 224 نانۆمەترە، هەروەها نایلۆن – 6 نزیکەی 8.18 ملیۆن گەردیلە دەردەکات بە قەبارەی 138.4

14 تەمموز 2025 14:09 29
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025