جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران په‌یامێك ئاڕاسته‌ی ئه‌مریكا ده‌كات
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران باوه‌ڕی وایه، ئه‌وانه‌ی ده‌ست به شه‌ڕانگێزی ده‌كه‌ن زۆر به خراپی ئازار ده‌چێژن
ئێران له‌ڕێگه‌ی جێگری وه‌زیری وڵاته‌كه‌یه‌وه ئاماده‌یی خۆی بۆ دانوستان نیشان ده‌دات، ڵه پاڵ ئه‌وه‌ش دووباره هه‌ڕه‌شه له ئه‌مریكا ده‌كات.
مەجید تەخترەوانچی، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به كه‌ناڵی 'بی بی سی' ڕاگه‌یاند، تۆپی ڕێككه‌وتن كه‌وتووه‌ته گۆڕه‌پانی ئه‌مریكا، له‌و بڕوایه‌دام ئەگەر ڕاستگۆ بین ڕێککەوتن دەکرێت. ئێمه ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی واژۆ بكه‌ین، به‌ڵام به مه‌رجی ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا سزاكانی سه‌ر ئێران هه‌ڵبگرێت.
تەخترەوانچی له‌و بڕوایه‌دایه، پرسی پیتاندنی سفر لەسەر مێز نەماوە و لە ڕوانگەی ئێرانەوە لەسەر مێزی دانوستان نییە. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: كاتێك ئیسرائیل و ئه‌مریكا هێرشییان كرده سه‌رمان، مووشه‌كه‌كانی خۆمان بوون به هانامانه‌وه هاتن، بۆیه قبووڵی ناكه‌ین توانای به‌رگریمان له‌ده‌ست بده‌ین.
ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، شه‌ڕی ئه‌مجاره بۆ هه‌موو لایه‌ك خراپ ده‌بێت. گورزی زۆر سه‌خت له دوژمن ده‌ده‌ین. هەمووان ئازار دەچێژن، بە تایبەت ئەوانەی دەستیان بەم شەڕانگێزییە کردووە.