ئه‌مریكا 10 هێرشی ئاسمانی كرده سه‌ر سووریا
ئه‌مریكا زیاتر له 30 پێگه‌ی داعش له سووریا له ماوه‌ی 10 رۆژدا به ئامانج ده‌گرێت
سێنتكۆم بۆ یه‌كه‌مجار ئاشكرای ده‌كات، له ماوه‌ی 10 ڕۆژی رابردوو 10 هێرشی فراوانی ئاسمانی كردووه‌ته سه‌ر شانه نوستووه‌كانی ڕێكخراوی داعش له سووریا.
ئه‌مڕۆ فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا (سێنتكۆم) له تۆڕی ئێكس بڵاویكرده‌وه، له‌نێوان 3 تا 12ی شوبات سوپای ئه‌مریكا 10 هێرشی ئاسمانی كردووه‌ته سه‌ر داعش له سووریا. زیاتر له 30 ئامانج پێكراوه. ئه‌مه‌ش له‌پێناو كۆتایی هێنان به پاشماوه‌ی تیرۆریستی، فشاره سه‌ربازییه‌كان به‌رده‌وام و زیاتر ده‌بن.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه، هێزه‌كانی ئه‌مریكا ژێرخانی پڕ له ته‌قه‌مه‌نی و كۆگاكانی هه‌ڵگرتنی چه‌كی داعشییان به ئامانج گرتووه. هه‌روه‌ها له‌نێوان 27ی كانوونی یه‌كه‌م تا 2ی شوبات زیاتر له 5 هێرشی ئاسمانیان ئه‌نجامداوه.
سێنتكۆم ئاشكرای كردووه، له درێژه‌ی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه دوو ئەندامی خزمەتگوزاری ئەمریکی و وەرگێڕێکی ئەمریکی کوژران، جگه له‌وه‌ش 50 ئه‌ندامی داعش كوژراون و ده‌ستگیركراون.