تره‌مپ دووه‌مین كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگر ده‌نێرێته ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
تره‌مپ دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ناته‌نیاهو، كه‌شتییه‌كی دیكه‌ی فڕۆكه‌هه‌ڵگر ده‌نێرێته ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست
ئه‌مریكا له چوارچێوه‌ی به‌هێزكردنی پێگه‌ی سه‌ربازی خۆی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، دووه‌مین كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری له‌دژی تاران به‌ره‌و ناوچه‌كه به‌ڕێكرد.
ئه‌مڕۆ پێگه‌ی هه‌واڵی 'الحدث' بڵاویكرده‌وه، به فه‌رمانی دۆناڵد تره‌مپ دووه‌مین كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری ئه‌مریكا به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌ڕێكرا. له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌گاته شوێنی مه‌به‌ست. هاتنه‌كه‌ی له‌وانه‌یه لە کەناری ڕۆژهەڵاتی ئەمریکاوە بێت، تا بتوانێت ڕاسته‌وخۆ بگات بە کەشتی 'USS Abraham Lincoln' و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵیدا دروست بكات.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه‌ی 'الحدث'، ئێران ئاماده‌یی خۆی نیشانداوه، له بوونی هه‌ر جووڵه و مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر پێگه‌كانی. له‌وباره‌یه‌وه، دەریاوان شەهرام ئێرانی، فەرماندەی هێزی دەریایی ئێران گوتوویه‌تی: به وردی و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام، چاودێری جموجۆڵەکانی دوژمن دەکەین.
دوێنێ چوارشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ و بنیامین ناته‌نیاهو له كۆشكی سپی سه‌باره‌ت به پرسی دانوستانه‌كانی تاران و واشنتن كۆبوونه‌وه. تره‌مپ له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه نووسیبووی، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئێران نه‌گه‌ینه ڕێككه‌وتن، ئه‌وا ده‌بینین چی ڕووده‌دات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له‌ماوه‌ی كه‌متر له 30 ڕۆژی ڕابردوو، ئه‌مریكا زۆرترین هه‌وڵی داوه تا هه‌ژموونی سه‌ربازی خۆی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌هێز و كاریگه‌ر بكات.