ئه‌مریكا: عێراق له چالاكییه تێكده‌ره‌كانی ئێران ده‌پارێزین
ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت عێراق له جوڵه‌كانی ئێران بپارێزێت، به‌ڵام تاران گه‌وره‌ترین كۆده‌نگی له په‌رله‌مانی عێراق پێكده‌هێنێت
بۆ جارێكی دیكه واشنتن ئاماده‌یی خۆی بۆ پاراستنی سه‌قامگیری عێراق، له‌دژی چالاكییه‌كانی ئێران له ناوچه‌كه نیشان ده‌دات.
ئه‌مڕۆ كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مریكا له‌پێناو پاراستنی سەروەری عێراق و بەرەوپێشبردنی سەقامگیری ناوچەکە و پتەوکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکان، ئاماده‌یه به سوود وه‌رگرتن له تەواوی ئامرازەکانی بەردەست بەرەنگاری چالاکییە ناسەقامگیرییەکانی ئێران لە عێراق ببێته‌وه.
هه‌روه‌ها دوێنێ جوشوا هاریس، بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق له‌گه‌ڵ د. حوسێن ئەلموسەوی، بەرپرسی هاوپەیمانی نیشتیمانی نزیكبوونه‌وه كۆبووه‌وه و گوتی: پێویسته حكومه‌تی نوێی عێراق به‌خێرایی پێكبهێندرێت، حكومه‌تی نوێ ده‌بێت توانای تێپەڕاندنی ئاستەنگەکانی هه‌بێت، بتوانێت عێراق بگه‌ڕێندێته‌وه ئه‌و ڕۆڵه پێشه‌نگه‌ی له ڕابردوو هه‌یبووه.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكییه داوا ده‌كات، حكومه‌تی نوێی عێراق به‌ته‌واوی سه‌ربه‌خۆ بێت. هێزه سیاسییه‌كانی عێراقیش له‌ڕێگه‌ی ده‌ستوور و به گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن كێشه‌كانی نێوانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
پێگه‌ی هه‌واڵی 'الحدث' له‌باره‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه نووسیویه‌تی، ئه‌مریكا هۆشداری له دانانی نوێنه‌رانی ئێران له په‌رله‌مانی عێراق داوه، به‌ڵام چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و لایه‌نه سیاسییه‌كانی نزیك له تاران گه‌وره‌ترین 'بلۆكی په‌رله‌مانی عێراق'پێكده‌هێنن، مالیكیش له به‌ربژێری سه‌رۆكوه‌زیران ناكشێننه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی نیگه‌رانی زیاتری تره‌مپ له عێراق.