له هه‌ولێر ده‌وامی فه‌رمی كه‌مكرایه‌وه
پارێزگای هه‌ولێر، به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی ده‌ركرد
پارێزگای هه‌ولێر، به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان، ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی ده‌ركرد. هۆشداریش له به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی كه‌لوپه‌ل و خواردن و پێداویستییه‌كان به بازرگانان و فرۆشیاران ده‌دات.
ئه‌مڕۆ لاپه‌ڕه‌ی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، لە بارەى ڕەوشى بازاڕ و نرخ و جۆرەکانى خۆراك و پێداویستییەکانى هاووڵاتییان، پارێزگارى هەولێر و جێگره‌كه‌ی كۆبوونه‌وه و جەخت لە توندکردنى چاودێریکردنی بازاڕ و نرخ و کەل و پەل و پێداویستییەکانی هاوڵاتییان لە هەموو شوێنەکان كرایه‌وه. ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێشیان ده‌ركرد.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه، لە مانگى پیرۆزى ڕەمەزان دەوامی فەرمی لە دام و دەزگا و فەرمانگەكانی حكومەت لە سنوورى پارێزگاى هەولێر بۆ ماوەی یەك كاتژمێر كەم دەكرێتەوە و لەكاتژمێر 9ی بەیانی دەست پێدەكات. هه‌روه‌ها لێژنه‌ی قائیمقامیەتەکان، بازرگانى، شارەوانى، تەندروستى و لایەنەکانى دیکەى پەیوەندیدار، بەردەوام دەبن لە چاودێریکردنی بازاڕ و نرخ و کەل و پەل و پێداویستییەکانی هاووڵاتییان لە ڕۆژانی ئاسایی بەر لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان زیاتر.
له بڵاوكراوه‌كه نووسراوه، نابێت ڕێگە بە هیچ کەسێک بدرێت، مانگى پیرۆزى ڕەمەزان، بقۆزێتەوە و یاری بە بازاڕ بکات، نرخی خۆراک و کەل و پەل و پێداویستی لە سەر هاووڵاتییان گران بکات. ڕێکكارى یاسایی پێویست بەرامبەر هەموو ئه‌و کەس و لایەنانە دەگیرێتەبەر کە یارى بەبازاڕ دەکەن.
له به‌شێكی دیكه‌ی بڵاوكراوه‌كه هاتووه، لە پێناو پاراستن و سەلامەتى گیانى هاووڵاتیان و ڕێگەگرتن لە ساخکردنەوەی خۆراکی ماوه بەسەرچوو و بێ کوالێتی، هەڵمەتى لێژنەکان و بەدواداچوون و پشکنین بۆ کۆگاکانى (خۆراک، ده‌رمان، مۆڵ، مارکێت) و شوێنەکانى تر‌ى هاوشێوەیان لە ناو شار و دەرەوەى شار زیاتر و توندوتۆڵ‌تر دەكرێت. لە بازگەکان چاودێرى تووند بکرێت و ڕێگە نەدرێت خۆراک و کەل و پەلى ماوە بەسەر چوو هاوردەى سنوورى پارێزگاى هەولێر بکرێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دراوه، تیمەکانى شارەوانى زێدەتر لە ڕۆژانی ئاسایی بەر لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لە ڕێکخستنى بازاڕ و چاودێریکردنى شوێنە گشتییەکان و پاککردنەوەى نێو بازاڕ و شوێنە گشتیەکان بەردەوام دەبن. کوشتارگەى هاوچەرخى هەولێر و فێتەرنەرى بە هاوبەشى لەگەڵ لێژنە و لایەنە پەیوەندیدارەکان، وەکو ساڵان ڕێ‌و شوێنى پێویست بگرنەبەر.
له‌باره‌ی بازاڕی شه‌وانی ڕه‌مه‌زان بریاردراوه، هێزەکانی (ئاسایش، پۆلیس، پۆلیسی هاتووچۆ) لە پێناو پاراستنى ئارامى و ئاسایشى شار و سەر و ماڵ و گیانى هاووڵاتیان، هەموو ڕێوشوێنێكی پێویست دەگرنەبەر لە شەوانى مانگى پیرۆزى ڕەمەزان. جگه له‌وه‌ش کردنەوەى بازاڕى شەوانى ڕەمەزان لە سەنتەرى شار لەلایەن سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر، لە ڕووى ڕێکخستن و ڕێکارەکانى، ئه‌مساڵ باشتر و چاكتر لە ساڵانی ڕابردوو بە باشى و بەبێ کەم و کوڕى بەڕێوەدەبردرێت.
له كۆتایی بڵاوكراوه‌كه ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، مزگەوتەكان تەنها لە 10 شەوی كۆتایی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەرگایان كراوە دەبێت، تا نوێژی بەیانی و جگە لە پێش نوێژ و وتارخوێنی فەرمی مزگەوتیش هیچ كەسی تر بۆی نییە مەراسیم و چالاكی ئایینی و تەراویح ئەنجام بدات.