هاكان فیدان نهێنییه‌كانی دانوستانی ئێران و ئه‌مریكای ئاشكرا كرد
به بڕوای هاكان فیدان 'جه‌نگێكی دیكه‌ی ناوچه‌یی' به‌هۆی به‌رنامه‌ی مووشه‌كی بالیستی تارانه‌وه ڕووده‌دات
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، خۆشحاڵی خۆی له به‌ره‌و پێشچوونی دانوستانه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا ده‌رده‌بڕێت، ژماره‌یه‌ك زانیاری نهێنییش ئاشكرا ده‌كات.
هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕایگه‌یاند، ئێران و ئه‌مریكا نه‌رمییان بۆ ئه‌نجامدانی دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كان نواندووه. پێدەچێت ئه‌و دوو وڵاته، ئاماده‌ی سازشێكی نوێ بن تا ڕێککەوتنێکی ئەتۆمی واژۆ بكه‌ن.
به گووته‌ی ئه‌و به‌رپرسه، له ئه‌گه‌ری فراوانكردنی بازنه‌ی دانوستانه‌كان تا به‌رنامه‌ی مووشه‌كی بالیستی په‌سه‌ند بكرێت و ببێته خاڵێكی نێو ده‌قی ڕێككه‌وتنه‌كه، ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ 'جه‌نگێكی دیكه‌ی ناوچه‌یی' سه‌رهه‌ڵده‌دات.
هه‌روه‌ها ئاشكرای كردووه، ئه‌مریكییه‌كان تا سنوورێكی دیاریكراو به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران ده‌كه‌ن. ئێرانییه‌كانیش گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ڕێكبكه‌ون، چونكه سنووری ئه‌و وڵاته له ئاستێكدا بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیاندا دیاریكراوه.
فیدان پێی وایه، تاران ده‌یه‌وێت بگاته 'ڕێككه‌وتنێكی ڕاسته‌قینه' هاوشێوه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی له ساڵی 2015 له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و وڵاتانی دیكه‌ی ناوچه‌كه واژۆی كرد.