عێراق بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمی ده‌ركرد
حكومه‌تی عێراق به‌بۆنه‌ی مانگی ره‌مه‌زان، كاتژمێرێك ده‌وامی فه‌رمی كه‌مكرده‌وه
حكومه‌تی عێراق، ژماره‌یه‌ك ڕێنمایی نوێی بۆ شێوازی ده‌وامی فه‌رمی له دام و ده‌زگا حكومییه‌كان، به‌بۆنه‌ی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان ڕاگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ ئه‌میندارییه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه، له وەزارەت و دام و ده‌زگا حكومییه‌كانی دیكه‌ی ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی 'یه‌ك كاتژمێر' له ده‌وامی فه‌رمی كه‌مده‌كرێته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ئەنجوومەنی وەزیران و لێژنەکان، ئەم ڕێنماییە بە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەدات، بۆئه‌وه‌ی بڕیار بدەن ئەم کەمکردنەوەیە لە سەرەتای دەوامی فەرمی یان لە کۆتایی کاتژمێرەکانی دەوامدا جێبه‌جێ بكرێت.
جێی باسه، له بڕگه‌ی چواره‌می بڕیارنامه‌ی ژمارە 128ی ساڵی 2025 هاتووه، هه‌ر كاتێك لێژنه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ڕێنمایی كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌وامیان ده‌ركرد، وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگاكان ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌یان هه‌یه له ده‌ستپێك یان له كۆتایی ده‌وام ڕێنماییه‌كه جێبه‌جێ بكه‌ن.