داوایه‌كی خێرا له جووتیاران ده‌كرێت
دوای 11 ساڵ، پاره‌ی گه‌نمی ساڵی 2015ی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش ده‌كرێت
وا بڕیاره، ده‌ست به دابه‌شكردنی پاره‌ی گه‌نمی ساڵی 2015 بكرێت. له‌وباره‌یه‌وه‌ش جووتیارانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر ئاگادار ده‌كرێنه‌وه.
بەرێوبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی هەولێر بڵاویكرده‌وه، دوای ئەوەی لە ڕۆژی 21ی 1ی 2026، لە ڕێگەی پەڕەی فەرمی سایلۆی هەولێر و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن، ئەو جووتیارانەی سنوورەکەمان ئاگادار کردەوە، کە پارەی چەکی ساڵی 2015یان وەرنەگرتووە، لە ماوەی 15 ڕۆژدا سەردانی سایلۆی هەولێر بکەن و چەکی پارەکەیان ڕادەست بکەن، بۆ ئەوەی پارەکەیان وەربگرن.
له بڵاوكراوه‌كه نووسراوه، لە پێناو جووتیارانی سنوورەکەمان ماوەی 15 ڕۆژی دیکە وادەکە درێژ دەکەینەوە، واتە لە ڕۆژی 11ی 2ی 2026 تاوەکو 25ی 2ی 2026 پێویستە جووتیارەکان چەکی پارەکەیان بهێنن و ڕادەستی بکەن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، وه‌زاره‌تی بارزگانی عێراق بڕیاریداوه شایسته داراییه‌كانی جووتیاران 2015 خه‌رج بكات. بۆ ئه‌مه‌ش پاره‌ی ناردووه و پێویست ده‌كات، جووتیاران سه‌ردانی سایلۆكان بۆ ته‌واوكردنی ڕێككاره پێویسته‌كان بكه‌ن.