پایتەخت

یارییەکی ئەلیکترۆنی توانای بینین زیاد دەکات

یارییەکی ئەلیکترۆنی توانای بینین زیاد دەکات
یارییە ئەلیکترۆنییەکە
کورتە

بە پێچەوانی زۆربەی یارییە ئەلیکترۆنییەکانی جیهان، ژاپۆن یارییەکی ئەلیکترۆنی نوێێ داهێناوە کە دەتوانێت توانای بینین بەرز بکاتەوە

یارییەکی ئەلیکترۆنی دەتوانێت توانای بینین بەرز زیاد بکات

پێچەوانەی ئەو بیروباوەڕەی خەڵک کە گوایە یارییەکان ئەلیکترۆنییەکان زیان بە چاو دەگەیەنن، بەڵام یاریەکی نوێ توانای بینین بەرز دەکاتەوە.

پێگەی ڤایس ڕایگەیاند، توێژەرانی دەرچووی کۆلێژی زانست و ئەندازیاری زانکۆی کوانسی گاکوینی ژاپۆن لە توێژینەویەکی نوێدا ئەوەیان خستەڕوو، لە ڕێگەی تاقیکردنەوە لەسەر 10 کەس، لە تەمەنەکانی نێوان 22 ساڵان و 36 ساڵان بە یاریکردنی ئەلیکترۆنی "ڤی ئاڕ" بۆ ماوەی 6 هەفتە، بەشێوەیکی بەرچاو توانای بینینینان بەرز کردەوە

یاریەکە لەسەر Meta Quest 2 کار کردن و سروشتی یارییەکە بەشێوەیەکە، کە دەبێت لە هەندێک ئامانجی دیارکراو بدەن و بەبەردەوامی تەرکیز لەسەر ئامانجە دوور و نزیکەکان بکەن، بەمەش وەرزش بە ماسوولکەکانی چاو دەکات.

توێژینەوەکە ئەوەشی دەرخستووە، تەنانەت ئەو کەسانەی تەنیا 3 ڕۆژ جارێک یارییە ئەلیکترۆنییەکەەیان دەکرد لە ماوەی ئەم 6 هەفتەدا، سوودێکی زۆری بە توانای بینینیان بەخشی بوو.

لە ئێستادا توێژەران لەم بوارەدا هەوڵ دەدەن ڕێگەچارەیەک لە ڕێگەی یارییە ڤیدیۆیەکانەوە بدۆزنەوە و یارمەتی ملیۆنان منداڵ بدەن کە بەهۆی زۆر بەکارهێنانی شاشەی مۆبایل و یارییە ئەلیکترۆنییەکان، توانای بینینیان کەم بووەتەوە.

14 تەمموز 2025 13:04
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025