شاندێكی هاوبه‌شی كورد له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع كۆده‌بێته‌وه
ئه‌و شانده‌ی له كۆنفرانسی یه‌كگرتویی كورد پێكهێندرا، ده‌چێته دیمه‌شق
وا بڕیاره، شاندێكی هاوبه‌شی دانوستانكاری كورد سه‌ردانی دیمه‌شق بكات، له‌گه‌ڵ به‌رپرسه باڵاكانی وڵاته‌كه له‌سه‌ر مافه‌كانی كورد كۆببێته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێگه‌ی هه‌واڵیANHA بڵاویكرده‌وه، له داهاتووییه‌كی زۆر نزیكدا شاندێكی هاوبه‌شی كورد له ڕۆژئاڤای كوردستانه‌وه به‌ره‌و دیمه‌شق به‌ڕێده‌كه‌ون. له‌وێ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سووریا له‌باره‌ی پاراستن و زامنکردنی مافەکانی كورد لە دەستووردا كۆده‌بنه‌وه، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ئازادی مه‌ده‌نی و جێبه‌جێكردنی بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی دیموكراسی له سووریای نوێ قسه ده‌كه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و شانده كوردییه له 26ی نیسانی 2026، له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی 'کۆنفرانسی یەکگرتوویی و هەڵوێستی کورد لە ڕۆژئاڤای کوردستان' پێكهێندراوه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوای زیاتر له یه‌ك مانگ گرژی و ئاڵۆزی له‌نێوان هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و سووپای عه‌ره‌بیی سووریا له ڕۆژئاڤای كوردستان، به نێوه‌ندگیری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له 29ی 1ی 2026 ڕێككه‌وتنێكی گشتگیر واژۆ كرا.